كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە یانەی برایەتی پاڵەوانی خولی نایابی كوردستان دەكات

کوردستان

10/06/2021     ژمارەی بینراو 382

راچڵەكین –

بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، كۆسرەت ڕەسول عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆك و دەستەی كارگێڕی و یاریزانان و جەماوەری یانەی برایەتی دەكات و پێیان دەڵێت: هەمیشە مایەی شانازی ئێمە بوونەو پاڵپشت و پشتیوانتانین لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری كاروانی وەرزشی لە كوردستان و پێشخستنی توانای یاریزانانمان.

دەقی پیرۆزباییەكە:

بەڕێزان: سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی یانەی برایەتی

یاریزانان و جەماوەری یانەی وەرزشی برایەتی

بە بۆنەی سەركەوتنە گەورەكەتان لە خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان و بەدەستهێنانی نازناوی خولەكە، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی یەكە بە یەكەتان دەكەم.

سەركەوتنتان و بەدەستهێنانی ئەم نازناوە گرنگە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە كە یانەی برایەتی یەكێكە لە یانە گەورەكانی كوردستان و لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ لە كاروانی وەرزشی كوردستان رۆڵ و پێگەیەكی دیاری هەبووە و خوێندنگە بووە بۆ پێگەیاندنی دەیان یاریزانی بەتواناو ئاست بەرزو خاوەن ڕەوشتی بەرزی وەرزشی.

بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە نایابەكانی كوردستان لە سەوزپۆشەكانی یانەی برایەتی، لە وەرزشوانانی هەولێری قەڵاو منارەو سەرجەم كوردستان پیرۆز دەكەم، هەمیشە مایەی شانازی ئێمە بوونەو پاڵپشت و پشتیوانتانین لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری كاروانی وەرزشی لە كوردستان و پێشخستنی توانای یاریزانانمان.

كۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن