جادویهك چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی ده‌كات
ڕاچڵهكین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه" ئۆكسیدی نیترۆس" كه پێی ده‌وترێت" گازی پێكه‌نین" توانای چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی هه‌یه زیاتر له‌و ده‌رمانانه‌ی ئێستا بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی به‌كارده‌هێندرێت.
گۆڤاری" ساینس ترۆنزلایشنهل میدیسن" ئه‌م گازه‌ی له‌سه‌ر 24 كه‌س تاقیكردۆته‌وه له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌م گازه ته‌نانه‌ت به ڕێژه‌یه‌كی كه‌میش توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی خه‌مۆكی هه‌بووه له‌كاتێكدا ده‌رمانه‌كانی چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی ئه‌و توانایه‌یان نه‌بووه.
زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م گازه بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سی خه‌مۆك ده‌بێت و كاریگه‌ری لاوه‌كی زۆر كه‌مه.
له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی 19 گازی ئۆكسیدی نیترۆس بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك زانا له به‌ریتانیا دۆزرایه‌وه و له بواری پزیشكی ددان و نه‌شته‌رگه‌ری وه‌ك ئازار شكێن به‌كارهێندراوه و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به ده‌ستی بهێنێت به‌ڵام به مه‌رج و یاسایی خۆی.