نیشانه‌كانی كه‌می توخمی پۆتاسیۆم له ڕوه‌كدا
ڕاچڵه‌كین-
پۆتاسیۆم یه‌كێكه له توخمه گرنگه‌كان بۆ رووه‌ك یارمه‌تی گه‌شه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌دات وه له‌زۆربه‌ی زه‌ویه‌كانی عێراق دا هه‌یه به رێژه‌یه‌كی پیویست وه له سه‌مادی حه‌یوانی دا رێژه‌یه‌ك سه‌مادی پۆتاسی تیدایه بۆیه پۆتاسیۆم نادرێت به روه‌كه‌كه تا ده‌گاته به‌رهه‌م، پۆتاسیۆم ده‌بیته هۆی زیاد كردنی به‌رگری به‌رهه‌مه‌كه بۆ نه‌خۆشی هه‌روه‌ها هۆكارێكه بۆ ئاسانكاری گواستنه‌وه‌ی توخمه‌كان له به‌شێكی روه‌كه‌كه‌وه بۆ به‌شێكی تری هه‌روه‌ها كۆنترۆڵی كردنه‌وه و داخستنی كونیله‌كانی سه‌رگه‌ڵاكه ده‌كات ،پۆتاسیۆم كاریگه‌ری ناراسته‌وخۆی هه‌یه له دروستكردنی ئۆكسین كه یه‌كیكه له‌و هۆرمۆنانه‌ی له رێخستنی گه‌شه‌ی ڕووه‌ك دا به‌شداره.
كه‌می توخمی پۆتاسیۆم چ كاریگه‌ریه‌كی ده‌بێت؟
كه‌می توخمی پۆتاسیۆم ئه‌بێته هۆی زه‌ردبونی قه‌راغی گه‌ڵاكان ئه‌گه‌ر رێژه‌كه‌ی كه‌متر بۆوه گه‌ڵاكانی وشك ده‌بن ،هه‌روه‌ها كه‌می پۆتاسیۆم كاریگه‌ری ده‌بێته سه‌ر گه‌شه‌نه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كه‌ی .
نیشانه‌كانی :
1- كورتی رووه‌ك
2- زه‌ردبوون و سوتانه‌وه‌ی قه‌راغی گه‌ڵا به ته‌مه‌نه‌كان و به‌ره‌و وشك بونیان
3- شێوه خراپبوونی به‌رهه‌مه‌كه‌ی و ئاوسانی به‌شی گوڵه‌كه‌ی.
س: پێشانگای کشتوکاڵی گوڵە سور