منداڵێك له‌ناو سه‌گه بێ لانه‌كان ده‌خه‌وێت
ڕاچڵه‌كین-چراخان ئاسۆ
دوای ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی به‌سه‌ر سوریادا هاتوه زیان به‌ركه‌وتووی یه‌كه‌م منداڵانن كه به‌شێك له‌وان بێلانه و به‌شێكی دیكه بێ دایك و باوك كه‌وتوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و مند اڵه‌ی كه له ناو كۆمه‌ڵێك سه‌گی سه‌ر شه‌قامه‌كان له شه‌قامێكی شاری لازقیه نوستووه ده‌رخه‌ری ئه‌و كاره‌ساته‌یه كه منداڵانی ئه‌و وڵاته تیایدا ده‌ژین.
ڕۆژنامه‌نوسی سوری" لوئه‌ی سه‌لیمه" له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌م وێنه‌یه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی" دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له كار كاتژمێر 1 ی شه‌و بوو دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو خاوه‌ن دوكانه‌كان شوێنه‌كانیان داخست ئه‌م منداڵه بێ لانه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سه‌گی بێ خاوه‌ن هات و له‌وێدا نوست كه هه‌موو ڕۆژێك له‌گه‌ڵیان هاتوچۆ ده‌كات"
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه كاردانه‌وه‌ی جیاواز و هاوخه‌می له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی سوریا بڵاوكرایه‌وه و هه‌موان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م منداڵه نمونه‌ی ملیۆنه‌ها منداڵی سورییه.