عیراق.. 19 تووشبووی پەتای كۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا

عێراق

16/06/2021     ژمارەی بینراو 239

راچڵەكین -

جارێكی دیكە ژمارەی تووشبووانی كۆڕۆنا لەسەرانسەری عیراق رووی لە بەرزبوونەوە كرد، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 19 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج هەزارو 139 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا سێ هەزار و 779 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 19 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 269 هەزار و 440 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 184 هەزار و 492 كەس چاكبوونەتەوە و پەتاكەیان تێپەڕاندووە، كە دەكاتە رێژەی 93.3%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 16 هەزارو 781 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن