قەڵادزێ.. پێشمەرگەیەك لەلایەن ئاوەڵزاواكەی تەقەی لێكرا

کوردستان

16/06/2021     ژمارەی بینراو 387

راچڵەكین –

لە قەڵادزێ، پێشمەرگەیەك لەلایەن ئاوەڵزاواكەیەوە تەقەی لێكراو بەسەختی بریندار بوو، پۆلیسی راپەڕین هۆكارەكە بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی دەگەڕێنێتەوەو راشیدەگەیەنێت، چوار قەوان لەشوێنی رووداوەكە دۆزراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 16-6-2021، لەناو بازاڕی قەڵادزێ، كەسێك بەچەكی جۆری دەمانچە تەقەی لە ئاوەڵزاوایەكی خۆی بەناوی (د.ع.ح) كرد، كە پیشەی پێشمەرگەیەو لەدایكبووی ساڵی 1989ەو دانیشتووی گەڕەكی ئاشتییە لە قەڵادزێ.

پۆلیس ئاماژەی بەوەكردووە، پێشمەرگەكە بەهۆی تەقە لێكردنی، بەسەحتی بریندار بووەو دوای چارەسەری سەرەتایی، بەرەو نەخۆخشانەكانی سلێمانی بەڕێكرا.

بەوتەی سكاڵاكار، كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەگەڵ ئاوەڵزاوەكەی هەبووەو بەهۆیەشەوە تەقەی لێكردووە، پۆلیسی راپەڕین، دوای گەیشتنی بۆ شوێنی رووداوەكە، دەستی بەسەر ئەو چەكەدا گرت كە تاوانەكەی پێ ئەنجامدراوەو چوار قەوانیشیان لە شوێنەكە دۆزییەوە.

تائێستاش تۆمەتبارەكە دەستگیرنەكراوەو لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن