منداڵه‌كه‌ی كوشت و خوشكه‌كه‌ی ناچار كرد بیخاته گۆڕه‌وه
ڕاچڵهكین- چراخان ئاسۆ
ئافره‌تێك له ویلایه‌تی كارۆلینای له ئه‌مه‌ریكا به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌نقه‌ست و سوكایه‌تی كردن به منداڵه‌كه چوار ساڵه‌كه‌ی ده‌ستگیر كرا.
ئه‌م ئافره‌ته ته‌مه‌ن 31 ساڵه له ساڵی ڕابردوه‌وه كه‌یسه‌كه‌ی له دادگایه و تۆمه‌ته‌كه‌ی كوشتنی منداڵه‌كه‌یه‌تی كاتێك ناچاری كردوه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمرێك به پێوه بوه‌ستێت و كچه‌كه‌ی دیكه‌ی كه ته‌مه‌نی 13 ساڵه ناچار كردوه خوشكه‌كه‌ی خۆی بخاته گۆڕه‌وه.
ته‌رمی جیلی ته‌مه‌ن 4 ساڵ له باخچه‌ی پشته‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان ناشتوه و خوشكه‌كه‌ی جیلی باسی له‌وه كردوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیلی به‌رده‌وام میزی كردوه به‌خۆیدا دایكی به‌و جۆره سزایداوه و چه‌ند كاتژمێرێك به پێوه ڕایگرتوه به‌ڵام چیتر منداڵه‌كه به‌رگه‌ی نه‌گرتوه و كه‌وتوه به زه‌ویدا و گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م خوشكه‌ی جیلی كه شایه‌تی مردنی خوشكه بچوكه‌كه‌ی بووه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه دایكی هه‌وڵیداوه فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ كچه بچوكه‌كه‌ی بكات به‌ڵام نه‌یتوانیوه هیچی بۆ بكات و په‌یوه‌ندیشی نه‌كردوه به هیچ پزیشكێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فریای كچه‌كه‌ی بكه‌وێت و له‌ویادا كچه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه.