ڤیدیۆ: نارینی په‌یكه‌ری دڵ" هاوسه‌ره‌كه‌م غیره‌م لێده‌كات"
ڕاچڵه‌كین-
خانمه ئه‌كته‌ری فیلمی په‌یكه‌ری دڵ" نارین" له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا باس له‌وه ده‌كات كه غیره له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و هاوسه‌ره‌كه‌شی به هه‌مان شێوه‌یه‌و و به خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیریان كردوه.
له‌باره‌ی دیمه‌نی ڕۆمانسی له فیلم‌دا ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" له فیلمی په‌یكه‌ری دڵ دیمه‌نه ڕۆمانسیه‌كان نه سنوری خۆم و نه كۆمه‌ڵگاكه‌می نه‌شكاند و هه‌ر كارێكی دیكه ڕۆڵی ڕۆمانسیم بده‌نێ و سنور بشكێنێت ئه‌وه قبوڵی ناكه‌م"
نارین ئالانی 25 ساڵ كوردێكی دانیشتووی دوبه‌یه، به به‌شداریكردنی له فیلمی په‌یكه‌ری دڵ له ده‌رهێنانی شوان عه‌تووف و ڕۆڵبینینی وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی گۆرانیبێژ، ناوی له‌ناو كورددا په‌یدا كردووه.