شاناز وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ باوكی بڵاوكرده‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
خانمه هونه‌رمه‌ند شاناز له ستۆری هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام وێنه‌یه‌كی خۆی و باوكی بڵاوكردۆتوه و تیایدا ستایشی باوكی كردوه.
شاناز له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی خۆی و باوكی نوسیویه‌تی" باوكه گیان یادی له‌دایكبونت پیرۆز بێت و زۆرم خۆش ده‌وێیت خوای گه‌وره دایك و باوكی هه‌مولایه‌ك بپارێزێت"
ئه‌م خانمه خه‌ڵكی شاری سلێمانییه، له وڵاتی سویسرا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و پێشتر له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر كاری ده‌كرد و ئێستا له‌گه‌ڵ كوڕه گۆرانیبێژ "نه‌وید زه‌ردی" كاری هونه‌ری ده‌كات، ساڵی ٢٠٠٨ بۆیه‌كه‌مجار ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد، یه‌كه‌مین به‌رهه‌می خۆی وه‌ك كلیپ بڵاو كردۆته‌وه به‌ناوی "ترس"، یه‌كێكه له گۆرانی ناو ئه‌لبوومی "sms" كه له ساڵی ٢٠٠٩ بڵاو كرایه‌وه و پێشوازیه‌كی زۆری لێ كرا، له ساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ هه‌ڵبژێردرا، له هه‌مان ساڵدا دوو ئه‌لبوومی بڵاو كردووه و خاوه‌نی زیاتر له ١٥ كلیپ و زیاتر له ٧٠ گۆرانییه.