ڤیدیۆ: بۆ گه‌شت چوو زۆری نه‌مابوو بمرێت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
پچڕانی حه‌بلی به‌له‌مێك هۆكار بوو بۆ نزیكبونه‌وه‌ی گه‌شتیارێكی ئۆكرانی له مردن له كه‌نار ئاوه‌كانی شه‌رم شیخ له میسر.
پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی گرته ڤیدیۆیی ساتی نزیكبوونه‌وه‌ی گه‌شتیارێكی ئۆكرانی له مردن بڵاوكردۆته‌وه كه له‌كاتی ڕێكردن به‌سه‌ر ئاوه‌كه به به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت چۆته سه‌ر ڕووی ئاوه‌كه به‌ڵام به‌هۆی پچڕانی ئه‌و حه‌بله‌ی كه یارمه‌تی ڕۆشتنی ئه‌م گه‌شتیاره‌ی داوه به‌سه‌ر ڕووی ئاوه‌كه‌دا قرتاوه و به‌هۆیه‌وه سه‌ری شكاوه و زیان به مێشك و بڕبڕه‌كانی پشتی گه‌یشتوه و برینه‌كه‌ی سه‌ری به 15 ته‌قه‌ڵ دوراوه‌ته‌وه.