ئیتاڵیا لە دوای ٥٣ ساڵ بۆ جاری دووەم توانی پاڵەوانی یۆرۆی ٢٠٢٠ بەدەستبهێنێت

وەرزش

12/07/2021     ژمارەی بینراو 303

راچڵەکین-

لە ئەنجامی لێدانی یەکلاکەرەوەدا، ئیتاڵیا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەرکەوت بەسەر ئینگلتەرادا و نازناوی پاڵەوانی یۆرۆ ٢٠٢٠ی بەدەست هێنا.

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ (یۆرۆ ٢٠٢٠)دا، ئیتاڵیا کە لەماوەی یاسایی و زیادکراودا، بەگۆڵێک یەکسان بوو لەگەڵ ئینگلتەرا، بەلێدانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی ٣-٢ لە ئینگلتەرای بردەوە و بووە پاڵەوان.

یارییەکە کە لە یاریگای وێمبڵی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچوو کە تیایدا ماوەی ئاسایی و دوو نیوەی زیادکراو، بە ئەنجامی ١-١ بۆ هەردوولا تەواوبوو، بەو هۆیەوە پەنا برایە بەر لێدانەکانی یەکلاکەرەوە و ئیتاڵیا توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ، سەرکەوتن بەسەر ئینگلتەرای خاوەن یاریگادا تۆمار بکات و نازناوی یۆرۆ ٢٠٢٠ بەدەست بهێنێت.

لە خولەکی دووەمی یارییەکەدا، لوک شاوگۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئینگلتەرا تۆمارکرد و گێمه‌كه‌ بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئینگلتەرا کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٦٧دا، لیۆناردۆ بۆنوچی گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ئیتاڵیا تۆمار کرد.

ماوەی یاسایی و دوو نیوە زیادکراویش بەو ئەنجامە کۆتایی هات، ناچار پەنا برایە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە بۆ دیارییکردنی براوەی یارییەکە.

لە میانی لێدانی یەکلاکەرەوەدا لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا هەریەک لە دۆمینیكۆ بێراردی، لیۆناردۆ بونوشی و فێدریکۆ بێرناردسکی گۆڵیان تۆمار کرد، بەڵام ئەندریا بیلۆتی و جۆرگینهۆ نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.

هەروەها لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، هاری کەین و هاری ماگوایه‌ر بە لێدانی یەکلاکەرەوە گۆڵیان تۆمار کرد و مارکوش راشفۆرد، جادۆن سانجۆ و بۆکایۆ ساکا نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.

لە ئەنجامی لێدانی یەکلاکەرەوەدا، ئیتاڵیا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەرکەوت بەسەر ئینگلتەرادا و نازناوی پاڵەوانی یورۆ ٢٠٢٠ی بەدەست هێنا.

بەو بردنەوەیەش ئیتاڵیا لە دوای ٥٣ ساڵ بۆ جاری دووەم توانی ببێتەوە خاوەنی ئەو نازناوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن