ڕێنمایی گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گوڵی خوێنیان هه‌یه‌

کشتوکاڵ

12/07/2021     ژمارەی بینراو 1210

ڕێنمایی گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گوڵی خوێنیان هه‌یه‌

ڕاچڵه‌كین-

بۆ ئەوەی گوڵە خوێنەکانتان پڕ ڕەنگ و گەشاوەبێت پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەو بکرێت.

1ــ ڕووناکی پێویستە ڕوناکی خۆر بەشێوەی ڕاستەوخۆ لێینەدات واباشترە ئەگەر لەژوورەوەبێت نزیک پەنجەرەبێت و پەردەیەکی تەنک هەبێت تا ڕاستەوخۆ تیشکی خۆر لێینەدات،ئەگەر لەدەرەوەش دابنرێت پێویستە لەژێر سێبەری دار یان شوێنێکی فێنک دابنرێت.
2ـ  پێویستە مانگی جارێک لق و پۆپی گوڵەخوێنەکان ببڕدرێت بۆئەوەی لقەکانی ئەستورببن و ڕەنگ و قەبارەی گەڵاکانی بەرەوباشتر بڕۆن.
3ـ پێویستە هەرکاتێک گوڵەخوێنەکانتان گوڵیان کرد ڕاستەوخۆ گوڵەکانی لێبکرێتەوە بۆ ئەوەی لەگەشە نەوەستن،جگە لەو حاڵەتەی ئەگەر  مەبەست لە بەخێوکردنی بۆ تۆو بێت نابێت گوڵەکانی لێبکرێتەوە.


س: نەمامگەی دارا و دیاری

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن