راچڵەکین-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەهەرێمی کوردستان بەگشتی حاڵه‌تمان هه‌یه به‌گومانیین لێی كه جۆری کۆرۆنای دێڵتا بێت خۆ ئه‌گه‌ر ئێستاش حاڵه‌ت نه‌بێت له‌داهاتوودا هه‌رده‌بێت.
د.یاد نەقشبەندی، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "ئێمه لەهەرێمی کوردستان بەگشتی حاڵه‌تمان هه‌یه به‌گومانیین لێی که ئه‌و جۆره‌ی کۆرۆنا (دێڵتای) هه‌بێت، و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش جۆری ئه‌و پشکنینه‌ی که پێویسته یان ئه‌و پشکنینه‌ی تایبه‌تمه‌نده به‌و جۆره ئاماده کراوه، دەشڵێت" ناتوانین بڵێیین لە100%ئەو حاڵەتە نوێیەی کۆرۆنا(دێلتایە) بەڵام ئه‌گه‌ر ئێستاش حاڵه‌ت نه‌بێت (کۆرۆنای دێلتا) نەبێت له‌داهاتوودا حاڵه‌ت هه‌رده‌بێت."
دەشڵێت:" تاکپارێزی و خۆپارێزی ده‌توانم بڵێم بوونی نه‌ماوه، له‌به‌رئه‌وه که شه‌پۆلێکی نوێ دێته‌وه ڕه‌نگه ئه‌م شه‌پۆله له‌سه‌ره‌تادا جارێکی تر ژماره‌کان یاخود توشبووان هه‌ڵکشان به‌خۆیه‌وه ببینێته‌وه له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر هاووڵاتییان که جارێکی تر ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی و تاکپارێزی توند بکرێته‌وه و هاووڵاتییان زیاتر پابه‌ندبن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له 1-1-2021هه‌تا پێرێ ئه‌و ژماره‌ی تۆمارکراوه له‌ئەمساڵدا بۆیه‌که‌مجاره به‌و شێوازه جارێکی تر ژماره‌ی توشبوان هه‌ڵبکشێته‌وه."
نەقشبەندی ئاماژەی بەوەشکرد:" ئاماره‌کانی توشبووان بە کۆرۆنا ئه‌گه‌ر به‌مشێوازه بێت جارێکی تر نه‌خۆشخانه‌کان پڕده‌بنه‌وه، بیریشمان نه‌چێت کۆرۆنا کۆتایی نه‌هاتووه ته‌نها ئه‌وه بووه ئاماره‌کان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌کی ئاسۆیی ڕۆیشتووه، وه هه‌ڵکشان نه‌بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له دوێنێ و چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو جارێکی تر ئاماره‌کان هه‌ڵکشانی بینیه‌وه."
"پێشبینی ده‌کرێت ئه‌و شه‌پۆله نوێیه‌ی هه‌یه 100% هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌تی لێی بێبه‌ش نابێت، ئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌رمانه ته‌نها بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕێنماییه‌کانه، هیچ گۆڕانکارییه‌ک نه له‌شێوازی چاره‌سه‌ر نه‌له شێوازی ڕێنماییه‌کانی خۆپارێزی نه‌هاتووه واته له یه‌که‌م حاڵه‌ته‌وه که تۆمار کراوه هه‌مان ئه‌و ڕێکارانه پێویسته که ئێستاش ده‌بێت بگرێته‌به‌ر بۆ که‌سێک بیه‌وێت خۆپارێزی بکات."د. یاد نەقشبەندی وا دەڵێت.
دەربارەی دۆخی نەخۆشخانەکانی سلێمانی لە ڕووی توانای وەرگرتنییان بۆ تووشبووانی کۆرۆنا؟ وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی وتی:" تا ئه‌م ساته‌ی من قسه‌ی تێدا ده‌که‌م دۆخه‌که هێوره، ئاماره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ئاسۆیی ڕۆیشتووه، وه نه‌خۆشخانه‌کان ئه‌وه نییه قه‌ره‌باڵغه، حاڵه‌ت بوونی هه‌یه و ڕۆژانه حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان بوونی ده‌بێت، وه حاڵه‌تیشمان هه‌یه که باری ته‌ندروستی ناجێگیره به‌ڵام هێشتا ئێمه توانای وه‌رگرتنی زیاتری نه‌خۆشمان هه‌یه، ئاماده‌کاریش له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌که‌وه بوونی هه‌بووه و له‌ئێستاشدا هه‌ر بوونی هه‌یه هه‌میشه پێشبینیمان کردووه ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌کان زیاد بکاته‌وه چۆن ڕێی لێبگرین یان کاری له‌سه‌ر بکه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو نه‌خۆشخانه‌کانی شاریش تایبه‌ت بکرێت به کۆرنا ئه‌گه‌ر هاوڵاتی پابه‌ندنه‌بێت ناتوانرێت کۆنترۆڵی بکرێت."