سێ به‌شی هاوسه‌رگیری به‌م ڕێگایه ده‌ست پێده‌كات
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه كه سێ به‌شی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌سه‌ره‌تاوه كچ و كوڕه‌كان هاوڕێ بوون و پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانیان بگاته ڕۆمانسیه‌ت.
دانۆ ئه‌نتۆنی مامۆستای به‌شداربوو له‌م اوێژینه‌وه‌یه له كۆلێژی زانستی ده‌رونی له زانكۆی ڤیكتۆریا له كه‌نه‌دا ده‌ڵێت" له ئێستادا و له سه‌ده‌ی 21 عاشق بوون له یه‌كه‌م نیگاوه نییه به‌ڵكو له سه‌ره‌تادا په‌یوه‌ندیه‌كه هاوڕێیه‌تیه و دواتر ده‌بێته خۆشه‌ویستی"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردوه باسیان له‌وه كردوه كه له ده‌ستگرتنێك یان ناسراوی خێزانه‌كانیان یان چونه ده‌ره‌وه‌یه‌ك یان گه‌شتكردنێك یان باوه‌شپیاكردنێك هه‌ستی خۆشه‌ویستی بۆ هاوڕێكه‌یان له‌لا دروستبووه و ئه‌مه‌ش وایكردوه دواتر په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان به‌ره‌و هاوسه‌رگیری بڕوات"