ڤاكسینی ڤایزه‌ر یان سینۆفاك كامیان باشتره؟
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له زانكۆی" هۆنگ كۆنگ" ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی ڤایزه‌ر یان له‌خۆیانداوه ئه‌وه جه‌سته‌یان 10 هێنده‌ی ئه‌و كه‌سانه دژه ته‌نی دروستكردوه كه ڤاكسینی سینۆفاك ی چینی یان بۆ به‌كارهێندراوه دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
توێژینه‌وه‌كه له كۆمه‌ڵه‌ی" لانسیت" ی پزیشكی بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئه‌نجامدراوه كه ڤاكسینیان وه‌رگرتوه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤاكسینی " سینۆفاك" یان به‌كارهێناوه ئه‌وه هاوشێوه یان كه‌متر له‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون جه‌سته‌یان دژه‌ته‌نی دروستكردوه.
پپسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و ڤاكسینانه‌ی به ته‌كنیكی"mRNA" دروستكراون زۆر چالاك و به‌هێزن دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.