لێزه‌ری یاری منداڵان مه‌ترسیداره
ڕاچڵه‌كین-
ئایا ئه‌و لێزه‌ره‌ی له یاری منداڵان ده‌رده‌چێت مه‌ترسی هه‌یه؟ دكتۆر ئه‌بوبه‌كر پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ئەو لێزەرەی کە لە یاری منداڵان دەردەچێت، ئەگەر بەر تۆڕەی چاو بکەوێت دەبێتە هۆی سووتان و تێکچوونی تۆڕەی چاو لەدەستدانی بەشێکی بینایی چاو. ئەگەر لێزەرەکە بەهێز بێت، ڕاستەوخۆ دوای بەرکەوتنی تیشکەکە زەرەر بە تۆڕەی چاو دەگەیەنێت بە تایبەتی ناوچەی زەردەپەل کە هەستیارترین ناوچەی تۆڕەی چاوە. ئەگەر لێزەکە بەهێزیش نەبێت، لەکاتی بەرکەوتنی بۆ ماوەی چەند چرکەیەک، لەوانەیە ببێتە هۆی زیانگەیاندنی کاتی یان هەمیشەیی بە تۆڕەی چاو."
باشترە ئەو جۆرە یارییانە بۆ منداڵەکانتان نەکڕن کە ئەو جۆرە لێزەرەی هەیە یاخود ئەگەر کڕیتان شوێنی دەرچوونی لێزەرەکە دابپۆشن.