چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگ بۆ دره‌نگخستنی كلۆربوونی ددانی منداڵ

تەندروستی

19/07/2021     ژمارەی بینراو 220

چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگ بۆ دره‌نگخستنی كلۆربوونی ددانی منداڵ


ڕاچڵه‌كین-

منداڵەکەم بەردەوام ددانی دەشوات ،ئەی بۆ چی ددانەکانی ھەمووی کلۆر بووە؟ دكتۆره‌ تروسكه‌ پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ددان له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە سەرەتا ، ئەگەر بیر لە رابردوو بکەنەوە ،بێگومان ئەوکات منداڵ زۆر کەمتر ددانیان دەشۆرد بەڵام ددانیان کلۆر نەدەبوو بەو شێوەیەی ئێستا  بۆچی.؟!

ئەگەر سەرنجی ددانی منداڵەکانتان بدەن بەشێوەیەکی گشتی ھەموو ددانەکانی پێکەوە کلۆر دەبێت و دانەیەک و دوان نیە بە تەنھا ، ئەمەش ئاماژەیە بۆ لاوازی پێکھاتەی ددانەکانیان و نارێکی و کەمی لە پێکهاتەی خۆراکیاندا.

پێش ھەموو شت دەبێ  دایک و باوکان خۆیان ببنە چاودێر لە کاتی ددان شۆردنی منداڵەکانیان بەتایبەت کە تەمەنی بچوک بوو ،چونکە زۆر لە منداڵان ناتوانن بە شێوەیەکی دروست و تەواو ددانیان بشۆن و تەواو پاکیان بکەنەوە .

چەند خاڵێکی گرینگ:
1-منداڵی جاران خۆراکی جیاوازتر بووە لە ئێستا و کەمتر ئەو خۆراکانەیان خواردووە کە شەکری دەستکردیان تێدایە ،کە ھۆکارێکی سەرەکیە بۆ ددان کلۆر بوون بە بەبەراورد بە منداڵی ئێستا دەکرێ بڵێن بە پلەی یەک خۆراک هۆکارە

2-زۆربەی منداڵان کەم خۆری دایم خۆرن،واتە لە نێوان ژەمە سەرەکیەکاندا ، خواردنی جبس و وشوکلاتە و خواردنەوە گازیەکان بۆتا دیارەدەیەکی باو لەنێو منداڵاندا،کە ئەمانە پرن لە شەکری دەستکرد و دایکان و باوکان بەرپرسی یەکەمن بۆ منداڵ و پێویستە رێگریان لێبکەن.

3- پێویستە خۆراکی منداڵ دەوڵەمەند بێت بە ماددە خۆراکیەکان وەک کالسیۆم و ڤایتامینەکان،چونکە منداڵ لە تەمەنی گەشەی ھە موو بەشێکی جەستەیدایە ،و نەقسی ئەم مادانە وادەکات ددانەکان بە لاوازی دروست ببن و زووتر کلۆر ببن .

4- هۆکارێکی تر  دایکانن ،کە پێویستە کاتی دووگیان گرینگیەکی زۆر بە خواردنیان بدەن و نابێت نەقسی ماددە خۆراکیەکانیان هەبێت ،چونکە کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەرکۆرپەکانیان.

5-دوای هاتنی ددانی منداڵ،پێویست ناکات مەمکە شیر بخوات و مەمکە شیری لێ دووربخەوە و دەکرێ بە کوپ شیری پێبدەیت،چونکە مەمکە شیر یەکێکە لە هۆکارەکانی کلۆربوونی ددانی منداڵەکەت.

6-دوای ئەوەی خاڵەکانی سەرەوەتان ئەنجامدا،ئینجا دەست بکە بە فێرکردنی منداڵەکەت بۆ ددان شۆردنێکی دروست و ھەڵبژاردنی مەعجون ی باش و بەکارھێنانی پەتی ددان ھەموو رۆژێک.

7- تا تەمەنی سەرو پێنج ساڵ خۆت لەگەڵ منداڵەکەت بچۆ بۆ ددان شۆردن و لە نزیکەوە چاودێری ددان شۆردنی بکە و هانی بدە بۆ بەردەوام بوونی.

8-هەندێ رێگای پاراستن هەیە کە لای دکتۆری ددان بۆ منداڵ  ئەنجامبدەدرێ وەکو (fissure sealant ,flourid application) دایکان و باوکان پێویستە گرنگی بەم رێگای پاراستنانە بدەن بۆ منداڵەکانیان.

تێبینی/
هۆکارێکی تری زوو کلۆربوونی ددانی منداڵ بۆ ماوەییە،بەڵام ناکرێ دەستبەرداری هەموو رێگاکانی پاراستن بیت و هۆکاری بۆماوەیەکە قبوڵ بکەی و ددانی منداڵەکەت ئیهمال بکەیت.
بەرێک و پێکی و بەردەوامی سەردانی دکتۆری پێبکە  بۆ پشکنین، چونکە کلۆربوونی ددانێک مەترسی و چانسی کلۆربوونی ددانەکانی تر و تەنیشتی زیاتر دەکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن