ئەو كەسەی كاریكاتێری لەسەر پێغەمبەرى ئیسلام دروستكرد.. كۆچی دوایی كرد

جیهان

19/07/2021     ژمارەی بینراو 301

راچڵەكین-

كورت وێستەرگارد، ئەو كاریكاتێرستە بەرەگەز دانیماركییەی لە 2005 كاریكاتێری لەسەر پێغەمبەری ئیسلام دروستكرد،لە تەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

رۆژنامەكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، وێستگەرگارد دەمێك بوو بە دەست نەخۆشییەوە دەیناڵاند و رۆژی یەكشەممە كۆچی كردووە.

 لە 2005 وێستەرگارد، وێنەیەكی لەسەر پێغەمبەری ئیسلام كێشاو لەرۆژنامەی كۆنسەرڤاتیڤی جیلاندس پۆستن بە ناوی "رووخساری محەممەد" بڵاویكردەوە.

ئەم كاریكاتێرە، حكومەتی دانیماركی تووشی گەورەترین قەیرانی دیپلۆماسی كرد و چەندین وڵاتی ئیسلامی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ دانیمارك پچڕاند. هاوكات لە چەندین شار و شارۆچكە هێرشكرایە سەر باڵیۆزخانە و كۆنسوڵخانەكانی دانیمارك، چەندین كەس لەو رووبەڕووبوونەوانە كوژران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن