چه‌ند نیشانه‌یه‌كی پێشوه‌خته‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
دكتۆر ئه‌ناتۆلی نیدۆزیمۆفانی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌ی بترسبۆرگ چه‌ند نیشانه‌یه‌كی پێشوه‌خته‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن ده‌خاته ڕوو كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ زوو ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
ئه‌م پسپۆڕه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پێگه‌ی "doctorpiter.ru" نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی توشیوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و كۆم ده‌خاته ڕوو كه زۆر پێش ده‌ركه‌وتنی نیشانه سه‌ره‌كیه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وانیش" هه‌بوونی خوێن و لینیجی به پیساییه‌وه، دروستبوونی ته‌نێكی نامۆ له ده‌رچه‌ی كۆمدا و تێكچوونی پیسایكردن"
ئه‌م پسپۆڕه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زۆر كه‌س ئه‌م نیشانانه پیشتگوێ ده‌خه‌ن و واده‌زانن نیشانه‌ی توشبونه به مایسیری به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م نیشانانه ئاماژه‌ن بۆ هه‌بوونی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی و باشتریش وایه بۆ دڵنیابوونه‌وه له نه‌خۆشییه‌كه پشكنین بكرێت.