ماوه‌ی زیندانیكردنی ئه‌و په‌رستاره درێژكرایه‌وه كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر نه‌خۆشێك
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
به‌رپرسانی میسر بڕیاریاندا به نوێكردنه‌وه‌ی زیندانی ئه‌و په‌رستاره‌ی له پارێزگای" جیزه" ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر نه‌خۆشێك بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان یه‌كلا ببێته‌وه.
سه‌رتای مانگی یۆلیۆی ئه‌مساڵ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له میسر بڵاوبویه‌وه كه تیایدا شه‌ڕی نێوان خێزانی نه‌خۆشێك هه‌بوه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو هه‌مان ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كاریانكردوه كه ڕووداوی ده‌ستدرێژیه‌كه تیایدا ڕویداوه.
خێزانی نه‌خۆشه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه په‌رستاره پیاوه‌كه ده‌ستی بۆ شوێنی هه‌ستیاری نه‌خۆشه‌كه‌یان بردوه له‌كاتێكدا ئه‌و توشی ته‌نگه نه‌فه‌سی بووه، به‌ڵام تاوانباره‌كه له لێكۆڵینه‌وه‌دا باسی له‌وه كردوه كه ئه‌وه‌ی ئه‌و كردویه‌تی له‌ڕووی ڕێكاری پزیشكیه‌وه هیچ كێشه‌ی نه‌بووه و ته‌نها بۆ به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه ئه‌و كاره‌ی كردوه.