راچڵەکین-
نوێترین بەرهەمی خانمە گۆرانیبێژ کە ڤیدیۆ کلیپێکە بەناوی "کەتانە" بڵاوکرایەوە.
هەوڵکەوت زاهیر لە چەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب ڤیدیۆ کلیپی "کەتانە"ی دینای بڵاوکردەوە کە گۆرانیەکی فۆلکلۆری کوردییە و بە شێوازێکی مۆدێرن نوێ کراوەتەوە.
گۆرانییەکە لەلایەن هەڵکەوت زاهیرەوە ئامادەکراوە، هەروەها بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
دینا خەڵکی رانیەیە، ماوەی چوار ساڵە لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەری ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانیە.