رانیە؛ ژمارەیەك كەس لەشەڕە چەقۆدا برینداربوون

کوردستان

21/07/2021     ژمارەی بینراو 411

راچڵەكین-

لەئاكامی بەشەڕهاتنی دوو گروپ لەشاری رانیە، پێنج كەسیان بەچەقۆو فیشەك برینداربوون. پۆلیسی رانیەش دەڵێت، سێ لە تۆمەتبارانی رووداوەكە هەڵاتوون و دۆخی تەندروستی بریندارەكان جێگیرە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رانیە لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە:" كاتژمێر 11:30 شەوی ڕابردوو هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی ڕانیە و بنكەی پۆلیسی كێوەڕەش ئاگاداركرانەوە لە ڕووداوێكی شەڕكردن لە شاری ڕانیە نزیك قوتابخانەی ڕەوەند لە ئەنجامی شەڕەكەدا  پێنچ كەس بریندار بوون.

لەبەشێكی راگەیەندراوەكەدا هاتووە:"لە لایەنی یەكەمی شەڕەكەدا كە ژمارەیان چوار كەس بووە و تەنیا یەك كەس برینداربووە بەناوی (ز، ح، س) لە دایكبووی ساڵی ۲۰۰۰ لە ڕەگەزی نێر پیشە كاسپ دانیشتووی ڕانیە كە پاش ئەوەی بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و چارەسەری پێویستی بۆ كرا، بە ووتەی خۆی لە لایەن چواركەس لە لایەنی دووەمی شەڕەكە بە چەقۆهێرشی كراوەتەسەر و بریندار بووە، ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشكی دایە."

"لە لایەنی دووەمی شەڕەكەدا كە ئەوانیش ژمارەیان چوار كەس بووە و هەرچواریان بریندار بوون بەناوەكانی ( ئ، ع، گ) لە دایكبووی ساڵی ۲۰۰۲ لە ڕەگەزی نێر پیشە كاسپ (ش، ع، أ) لەدایكبووی ساڵی ۲۰۰۳ لە ڕەگەزی نێر پیشە كاسپ(د، خ، و) لە دایكبووی ساڵی ۲۰۰۲ لە ڕەگەزی نێر پیشە كاسپ (م، أ، خ) لە دایكبووی ساڵی ۲۰۰٤ پیشە كاسپ پاش ئەوەی چارەسەر پێویسیان بۆ كراوە لە نەخۆشخانە، بە وتەی خۆیان لەلایەن هەر چوار كەسی لایەنی یەكەمی شەڕەكە هێرشیان كراوەتە سەر بە چەقۆ و دەمانچە و بەهۆیەوە بریندار بوون."

"بەڵام سێ كەسەكەی تری لایەنی یەكەمی شەڕەكە پێش گەیشتنی هێزەكانمان بۆ شوێنی ڕوداوەكە لە شوێنی ڕوداوەكە ڕایان كردووە و لە ئێستادا لە هەوڵی دەستگیركرندیانداین."

"ئێستا سەرجەم برینداران لە ژێر چاودێری پزیشكدان لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و پاش گەیشتنیان بۆ نەخۆشخانە دەركەوت كە شوێنەواری چەقۆ و فیشەك بەسەر جەستەی پێنج  بریندارەكانەوە هەیە."

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت:" بە گوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە كە هۆكاری شەڕەكە لەسەر دەمەقاڵێی نێوان هەردوو لایەنی شەڕەكە بووە. مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كرایەوە، دادوەر بڕیاری دا بە ڕاگرتنی تۆمەتبارانی سەرەوە بە پێی مادەی ٤۱۳ لە یاسای سزادانی عیراقی و لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن