ئه‌م كه‌سانه‌ مه‌ترسی توشبونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ سییه‌كان زۆره‌

تەندروستی

02/08/2021     ژمارەی بینراو 1372

ئه‌م كه‌سانه‌ مه‌ترسی توشبونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ سییه‌كان زۆره‌


ڕاچڵه‌كین-

شێرپەنجەی سییەکان یه‌كسانه‌ به‌ جگەرەکێشان، 85 % ی ئەوانەی کە شێرپەنجەی سییەکانیان هەیە جگەرە دەکێشن وەیان لەپێشتر جگەرەیان کێشاوە، دكتۆر هیوا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی هۆشداری ده‌داته‌ جگه‌ره‌ كێشه‌كان و نیشانه‌كانی ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه‌ له‌م بابه‌ته‌دا ده‌خاته‌ ڕوو.

هۆکاری تریش هەن بێگومان وەک پیس بوونی ژینگە و و هۆکاری بۆماوەیی، زۆر جار هیچ نیشانەیەکی نیە بەتایبەتی لە سەرەتای نەخۆشیەکە، ئەگەر جگەرەکێشیت،  هەرکاتێک ئەو نیشانانەت هەبوو سەردانی پزیشک بکە.
1- ئەگەر کۆکەکەت بەهیچ شێوەیەک كۆتایی نایه‌ت و بەردەوامە
2- ئەگەر کۆكەت هەیە و بەلغەمی خوێناویت هەیە
3- ئەگەر گەرووت دەکرێتەوە و دەنگت گڕ بووە
4- ئەگەر کێشت دابەزیوە هۆکاری نادیاری هەیە
5- ئەگەر هەردەم هەست بە ماندووبوون دەکەیت
لەو حالەتانە پێویستە تیشکی ئێکس (ئەشعەی سی یەکان) بگریت بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن