ئه‌م ڤیدیۆیه‌ توشی هه‌ناسه‌ توندیت ده‌كات

کەلتوور

06/09/2021     ژمارەی بینراو 97

ئه‌م ڤیدیۆیه‌ توشی هه‌ناسه‌ توندیت ده‌كات

ڕاچڵه‌كین- چراخان 

فڕۆكه‌وانێكی به‌توانا ژماره‌ی‌ پێوانه‌ی‌ له‌ مێژووی فڕۆكه‌وانیدا شكاند و توانی له‌ تونێلێكی باریكه‌وه‌ فڕۆكه‌كه‌ی‌ ده‌ربكات و له‌گه‌ڵیدا دوورو درێژترین گه‌شت بكات.

ئه‌م فڕۆكه‌وانه‌ نمایشكاره‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئیتاڵیه‌ و ناوی" داریۆ كۆستا" یه‌ توانی سه‌ركه‌وتووانه‌ 2.26 كیلۆمه‌تر له‌ ماوه‌ی‌ 43.44 چركه‌دا ببڕێت به‌ خێرایی 245 كیلۆمه‌تر له‌ ناوچه‌ی‌ T1, T2 له‌ تشاتالجا - ئه‌سته‌نبوڵ و به‌مه‌ش توانی ژماره‌ی‌ پێوانه‌ی‌ له‌ كتێبی گینس تۆمار بكات وه‌ك دوور و درێژترین گه‌ش كه‌ به‌ فڕۆكه‌ی‌1610 مه‌تر كرابێت.

داریۆ كۆستا یه‌كێكه‌ له‌و فڕۆكه‌وانانه‌ ئیتاڵیانه‌ی‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌ كێبڕكێی ڕید یۆل ئێر ڕیس و نمایشی ئاسمانی و ڕاهێنه‌ری فڕۆكه‌وانییه‌.

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن