چەند رێنماییەك بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری دەركرا

کوردستان

20/09/2021     ژمارەی بینراو 4326

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە چەند رێنماییەكی نوێی لەبارەی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بڵاوكردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویكردەوە:" لەئێستادا رسوماتی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری ٤٠ هەزار دینارە و ئەگەر ساڵێك زیاتری بەسەردا تێپەڕێت، بۆ هەر ساڵێك بڕی سزاكەی ٣٠ هەزار دینارە ".

ئەوەش خراوەتەڕوو:" ئەگەر شۆفێرێك مۆڵەتەكەی بەهەر هۆكارێك تێكچوبێت، بۆ جاری یەكەم بڕی ١٠ هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت ".

روونیشیكراوەتەوە:" لەكاتی ونبوونی مۆڵەتی شۆفێری ئەوا سزاكەی بۆ جاری یەكەم ٤٠ هەزار دینارە، بۆ جاری دووەم ١٠٠ هەزار دینار و جاری سێیەمیش ١٥٠ هەزار دینارە ".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن