نرخی نەوت بەربەستی 83.5 دۆلاری تێپەڕاندا

ئابوری

11/10/2021     ژمارەی بینراو 69

راچڵەكین -

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆ  دووشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 83 دۆلارو 76 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

هاوكات بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش بە 80 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی جۆرەکانی دیکەی وزە وەک: گازی سرووشتی و خەڵوز و کارەبا کە ئەوانەش بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن