گێچه‌ڵ
ڕاچڵه‌كین-
دادگای سزادان له جده سزای پیاوێكیدا كه گێچه‌ڵی به هاوكاره كچه‌كه‌ی كردوه و دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی مه‌ككه‌ش داوا ده‌كات سزادانی ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره توندتر بكرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی " عكاز"ی سعودی بڵاویكردۆته‌وه تیادا هاتووه دادگای جده سزای 1000 دۆلاری داوه به‌سه‌ر پیاوێكدا كه هه‌وڵی ماچكردنی هاوكاره كچه‌كه‌یداوه و ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه باوه‌شی پیادا بكات و چه‌ند جارێك پێی وتوه" ماچێكم به‌رێ"
ئه‌م پیاوه وه‌ك پاكانه بۆخۆی باسی له‌وه كردوه ته‌نها بۆ گاڵته وای به هاوكاره كچه‌كه‌ی وتوه و تۆمه‌تباركردنی به‌وه‌ی داوای باوه‌ش پێداكردن و ماچكردنی به ناڕاست وه‌سف كردوه.