كراسه‌كانی ماندێلا بۆ فرۆشتن نمایشكران
ڕاچڵه‌كین- چراخان
خێزانی سه‌ركرده و شۆڕشگێڕی باشووری ئه‌فه‌ریقا كۆچكردوو" نیلسۆن ماندێلا" له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه بۆ فرۆشتن نمایشكرا به مه‌به‌ستی سه‌رفكردنی پاره‌كه‌ی بۆ دروستكردنی باخچه‌یه‌ك كه به‌ناوی ئه‌وه‌وه دروستكراوه.
له‌ناو 100 پارچه كه بۆ فرۆشتن نمایشكراوه كراسه‌كانی ماندێلا هه‌یه كه بۆ بۆنه فه‌رمیه‌كان له‌به‌ری كردوه.
پێده‌چێت ته‌نها كراسه‌كانی نه‌بێت كه ده‌فرۆشرێت به‌ڵكو ته‌واوی ئه‌و دیاریانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا" باراك ئۆباما" و سه‌رۆكی وڵاته‌كانی دیكه پێشكه‌ش به ماندێلا كراوه له‌گه‌ڵ چاویلكه و جانتا و پانتۆڵه‌كانی بفرۆشرێت بۆ ته‌واوكردنی خه‌رجی باخچه‌ی " نیلسۆن ماندێلا بۆ ئازادی" له كۆنۆ باشووری ئه‌فه‌ریقا هه‌ر له‌وێدا به‌خاك سپێردراوه.
ماندێلا ساڵی 2013 و له ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا له ماڵه‌كه‌ی خۆی له جۆهانسبرگ كۆچی دوایكردوه.