كلاسیكۆی كامپ نو لە بەرژەوەندی ریال مەدرید كۆتایی هات

وەرزش

24/10/2021     ژمارەی بینراو 186

راچڵەكین –

لە میانی یارییەكانی ھەفتەی دەیەمی خولی پلە یەكەمی ئیسپانیا (لالیگا) و لەیاری كلاسیكۆدا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك لە یانەی بەرشەلۆنە بباتەوەو لوتكەی ریزبەندییەكە بگرێت.

یارییەكە كە لەسەرەتاوە بە ھێرش و ھەوڵی ھەردوولا دەستی پێكرد، ریاڵ مەدرید گۆڵەكانی بردنەوەی لە خولەكی ٣٢ لەرێگەی یاریزانی بەرگریكاری بە رەچەڵەك نەمسایی داڤید ئالابا و لە خولەكی ٩٠+٤ لە رێگەی لوكاس ڤاسكێس تۆمار كرد.

ھاوكات، تاكە گۆڵەكەی بەرشەلۆنە یاریزانی ئەرجەنتینی كون ئەگوێرۆ لە خولەكی ٩٠+٧دا تۆماركرا.

بەم ئەنجامە، یانەی ریاڵ مەدرید كە یارییەكی دواخراویشی ھەیە، بە ٢٠ خاڵ چووە پێشەنگی لالیگا، یانە كەتەلۆنییەكەش كە یەكەم كلاسیكۆی بەبێ ئامادەبوونی لیۆنێل میسی یاریكرد، دوای ئەنجامە خراپەكانی لە لالیگا بە چوار بردنەوە، سێ دۆڕان و دوو یەكسان بوون، بە یارییەكی دواخراوەوە، كۆی خاڵەكانی لە ١٥ خاڵ مایەوەو لەریزبەندی نۆیەمی خولەكە دێت.

یانەی ریاڵ مەدرید، بە بردنەوەی لە ١٨٣مین یاری كلاسیكۆ ، بەردەوامی بە باڵادەستی خۆی لە یاریەكانی كلاسیكۆ دا.
لە ١٨٣ یاریی كلاسیكۆدا، ریاڵ مەدرید ٧٦ بردنەوەی ھەیە و بەرشەلۆنە ٧٢ بردنەوە و ٣٥ یاریش بە یەكسانبوون كۆتایی ھاتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن