بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هاوسه‌رگیری بكات ده‌ستبه‌رداری كۆشك بوو
ڕاچڵه‌كین- چراخان
شازاده‌ی ژاپۆنی " ماكۆ" ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی سه‌رده‌می زانكۆی" كی كۆمۆرۆ" كرد دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ده‌زگیراندارن و خاتونی شاژن بڕیاری ئه‌وه‌یداوه له خێزانی شاهانه بێته ده‌ره‌وه.
له‌گه‌ڵ هاوسه‌رگریه‌كه‌یدا ماكۆ چیتر ئه‌ندامێكی خێزانی شاهانه نییه و وه‌ك هاوڵاتییه‌كی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و نازناوه‌كانی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه.
ماكۆ و هاوڕێكه‌ی ته‌مه‌نیان 30 ساڵه و چوار ساڵ به‌ر له ئێستا بونه‌ته ده‌زگیراندار و ژاپۆنیه‌كان به‌و هه‌واڵه دڵخۆش بوون به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گه‌نده‌ڵی دارای پاشا خه‌ڵكی ژاپۆن لێیان هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه و ناچار ماكۆ بۆ خوێندنی كۆلێجی یاسا چۆته ئه‌مه‌ریكا و به‌م دواییانه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان بكه‌نه فه‌رمی.