به‌وێنه.. دوای 19 ساڵ جارێكی دیكه ڤیستیڤاڵی بابل ئه‌نجامدرا
ڕاچڵه‌كین- چراخان
ڕۆژی 5 شه‌ممه 15 هه‌مین ڤیستیڤاڵی بابل ئه‌نجامدرا، له‌كاتێكدا 18 ساڵه ئه‌م ڤیستیڤاڵه وه‌ستاوه و ئه‌نجام نادرێت و ئه‌مجاره‌ش ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئاڕاسته‌ی ئه‌م ئاهه‌نگه كراوه به‌هۆی ئه‌و بڕگه گۆرانیانه‌ی تیایدا پێشكه‌ش كراون.
ڤیستیڤاڵه‌كه له‌سه‌ر شانۆی بابلی له شاری بابل سازكرا و بڕیار وایه 5 ڕۆژ به‌رده‌وام بێت له‌ژێر ناونیشلنی" له بابلی شارستانیه‌وه ژیان دروست ده‌كه‌یت" و تیایدا چه‌ند نمایشێكی جیاوازی سه‌ما و هونه‌ری میلی و پێشانگای كتێب و وێنه‌كێشان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراق ئومێدی به‌رده‌وامی بۆ ئه‌م ڤیستیڤاڵه ده‌خوازێت دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2003 ه‌وه وه‌ستاوه.