نیشانەکانی جەڵتەی دڵ

تەندروستی

09/11/2021     ژمارەی بینراو 1625

راچڵەکین-

‏‎د.شاگوڵ کەمال، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی باس لە نیشانەکانی جەڵتەی دڵ دەکات.

 نیشانەکانی هەموو نەخۆشیەک بە پێی بەرگری جەستەی کەسەکە، تەمەن رەگەز و هۆکاری تر دەگۆڕێن و زۆر کات ئەم نیشانانە لە کاتی پشوو یان ئەنجامدانی چالاکی بە شێوەیەکی کتووپڕ دەردەکەوێت و پێویستە بە زووترین کات کەسەکە بگەیەنرێتە نزیکترین بنکەی پزیشکی چونکە دەبێتە هۆی مەترسی بۆ ژیانی، لە باوترین نیشانەکان ئەمانەن:

‏‎1- هەبوونی ئازارێکی زۆر توند لە ناوچەی ناوەڕاست یان نزیک لای چەپی سنگ بەجۆرێک بەشێوەی پەستانێکی زۆر قورس یان گوشینی ناوچەی سنگ کە هەنێک کات بۆ چەن خولەکێکە و ئازارەکە دەڕوات و دێتەوە.

‏‎2- هەندێک کات ئازارەکە بڵاودەبێتەوە بۆ ناوچەکانی پەلی سەرەوە و مل و پشت و شەویلگە و تەنانەت پشت و باڵەکان و شان.

‏‎3- هەناسە توندی كه هەندێک کات لەگەڵ سنگ ئێشان یان پێش ئازارەکە دەبێت.

‏‎4- ئارەقکردنەوەیەکی سارد.

‏‎5- هەستکردن بە ماندووبوون و شەکەتیەکی زۆر و سەرگێژ خواردن و هەندێک کات بوورانەوەش.

‏‎6- هێڵنجدان و رشانەوە و ئازاری گەدە و سکچوون کە ئەم نیشانانە زیاتر لە رەگەزی مێ دەردەکەوێت بە بەراورد بە رەگەزی نێر.

‏‎7- بەرزبوونەوەی لێدانەکانی دڵ.

‏‎8- لێڵبوونی بینایی و رەنگ زەردبوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن