هەڵبژاردەی سامبا بەفەرمی گەیشتە مۆندیالی قەتەر

وەرزش

12/11/2021     ژمارەی بینراو 484

راچڵەكین-

لە گەڕی 13ـی پاڵاوتنەكانی ئەمریكای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ـی قەتەر، هەڵبژاردەی بەڕازیل لەسەر یاریگای ئارێنا كۆرینساینز لە شاری ساوپاولۆ، میوانداری هەڵبژاردەی كۆلۆمبیای كرد یاریەكەی بەئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی خۆی كۆتا پێهێنا.

هەرچەندە لە گێمی یەكەمی یاریەكەدا هەردوو هەڵبژاردە تواناكانی خۆیان خستەگەڕ بۆ هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەكدی، بەڵام هیچ كام لە هەوڵەكان سەركەوتنیان بەدەستنەهێنا.

لەگێمی دووەمی یاریەكەدا هەردوو تیپ بەردەوام بوون لەهێرشكردن تالەخولەكی 72ی یاریەكەدا نەیمار داسێلڤا ئەسیستێكی بۆ پاكیتای هاونیشتمانی كردو ئەویش هەڵبژاردەی سامبای كردە خاوەنی تاكە گۆڵی یاریەكەو بردنەوە. 

بەو بردنەوەیەك، هەڵبژاردەی بەڕازیل بووە خاوەنی 34 خاڵ و وەك یەكەم هەڵبژاردەی  ئەمریكای باشوور بە فەرمی گەیشتە مۆندیالی قەتەر.
 
هەڵبژاردە بەڕازیل لەكۆی 13 یاری كەلەگەڕی پاڵاوتنەكانی ئەمریكای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ـی قەتەر ئەنجامی دا 11 یاری سەركەوتنی بەدەستهێناوەو تەنها یەك یاری یەكسان بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن