پاریس بۆ جێگەکەی نێیمار سێ یاریزانی داناوە

وەرزش

11/03/2020     ژمارەی بینراو 398


تادێت دەنگۆکەکان روو لە زیادبوون دەکەن و باس لەوە دەکرێت نێیمار داسیلڤا پاریس جێدەهێڵێت و روودەکاتە یانەیەکی دیکە.

لەوبارەیەوە رۆژنامەکان رایانگەیاندووە کەوا لە کۆتایی ئەم وەرزە نێیمار داهاتوی خۆی لەگەڵ پاریس سان جێرمان یەکلایی دەکاتەوە و بڕیار لەسەر بەردەوام بوون یان نەبوون دەدات و بەرشەلۆنەش ئامادەیی خۆی پیشانداوە گرێبەستی لەگەڵ واژووبکات.

ئەو سەرچاوانە راشیانگەیاندووە ئیدارەى پاریس سانجێرمان بڕیاریانداوە بە کەمتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانە نەبن.

لە ئێستاشەوە پاریس ئامادەسازی بۆ دواى نێیمار کردووەو پێگەى لی 10 سپۆرتی فەرەنسی ئاشکرایکردووە لەکاتی رۆیشتنیدا گرێبەست لەگەڵ سێ یاریزاندا دەکەن.

ئەو سێ یاریزانەى پاریس سان جێرمان دەیەوێت بیکڕێت بریتین لە ی دیبالای ئەرجەنتینی و کۆلیبالی سەنیگالی و کانتی فەرەنسی.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن