روونكردنەوەیەك لەوەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە

کوردستان

24/11/2021     ژمارەی بینراو 195

راچڵەكین -

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم، ناڕەزایی بەرامبەر سوتاندنی كتێبخانەی گشتی ناحیەی پیرەمەگرون لەكاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەوە دەردەبڕێت و بە دەستێكی گێرەشێوین وەسفی دەكات، وتەبێژی وەزارەتەكەش رایدەگەیەنێت: ناكرێت بۆ بەدەستهێنانی خواست و داواكاری توێژێك، فەرمانگەو دامەزراو و ئاڵا بكەونە بەر هێرش و سوتاندن و وێرانكاریی.

بەگوێرەی روونكردنەوەیەكی وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، ڕۆژی چوارشەممە 2012/11/24 لەئەنجامی ناڕەزایەتی قوتابیان و خوێنكارانی زانكۆ لەسنووری پارێزگای سلێمانی، بەداخەوە دەستێكی گێرەشێوێن لە ناحیەی پیرەمەگرون هەڵیانكوتاوەتە سەر چەند فەرمانگەیەك، لەناویاندا كتێبخانەی گشتی پیرەمەگرون، ئاگریان تێبەرداوە.

لە بەشێكی روونكردنەوەكەدا هاتووە،" ئێمە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانی هەموو داوایەكی مەدەنییانەی چین و توێژەكانی كۆمەڵگەكەمانین، بەڵام بەتوندی سەركۆنەی هەموو كارێكی تێكدەرانە دەكەین، بەتایبەتی سوكایەتی كردن بەئاڵای پیرۆزی كوردستان و ڕەمزو سیمبولە نەتەوەییەكانمان و  پەلاماری كتێبخانە، كارێكی دوور لەڕەوشتی شارستانییە، ناكرێت بۆ بەدەستهێنانی خواست و داواكاری توێژێك، فەرمانگەو دامەزراو و ئاڵا بكەونە بەر هێرش و سوتاندن و وێرانكاریی".

ئەمڕۆ لەكاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە ناحیەی پیرەمەگرون، لەلایەن چەند كەسێكەوە هێرشكرایەسەر باڵەخانەی ناحیەو هاتووچۆو كتێبخانەی گشتی و ئاگریان تێبەردا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن