ژمارەیەك كۆچبەری دیكەی كورد لە بێلارووس دەگەڕێنەوە

کوردستان

25/11/2021     ژمارەی بینراو 203

راچڵەكین –

بڕیارە سبەینێ هەینی، ژمارەیەكی دیكەی ئەو كۆچبەرە كوردانەی كە لەسەر سنووری نێوان بێلارووس و پۆڵەندا گیرانخواردووە، لەرێگەی فڕۆكەوە بگەڕێندرێنەوە هەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی میدیاكانی نزیك لە پارتی، سبەینێ هەینی دوو كاروانی كۆچبەرانی كورد لە بێلارووس-ەوە دەگەنەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، كە ژمارەیان نەزانراوە.

لەوبارەیەوە، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەچوارچێوەی هەوڵەكانیان بۆ گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی كۆچبەران، 617 كۆچبەری دیكەی عیراق بەهەماهەنگی هێڵی ئاسمانیی عیراقی، لە مێنسك-ی پایتەختی بێلارووسیاوە دەگەڕێندرێنەوە وڵات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، چەند رۆژێك لەمەوبەر 431 كۆچبەری دیكەی كورد دوای بێهیوابوونیان لە گەیشتن بۆ ئەوروپا لەرێگەی بێلارووسیاوە، بەناچاری گەڕانەوە هەرێمی كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن