5 ڕێگا بۆ دوورکەوتنەوە لە پشت ئێشە

تەندروستی

16/03/2022     ژمارەی بینراو 863

راچڵەکین-

ئازاری پشت چەند هۆکارێکی هەیە لەوانەش بەتەمەن داچوون . 

ڵەگەڵ ئەوەی کە ناتوانرێ تەمەن ڕابگرێ یاخود پێشگری لە هەموو هۆکارەکانی پشت ئێشە بكەی بەڵام دەتوانی هەندێ (خاڵ) ڕەچاو بکەی بۆ پاراستنی تەندروستی پشت، لەوانە:

🔴1. لاوازی (ماسولکەکانی سک و پشت)کە دەبێتە هۆی زیادبونی پشت ئێشە بۆیە بەهێزکردنی ماسولکەکان گرنگە. 

ئەنجامدانی(وەرزش) یارمەتیدەرە کە ئەو ماسولکانەی پشتگیری بڕبڕەی پشت دەدات بەهێزبێت بەمەش توشبوون بە پشت ئێشە کەم دەبێتەوە ئەمەش بەکردنی (وەرزش) وە دەبێ،لەکاتی وەرزشکردن دەبێ ئاگاداری دروستی جوڵەکانت بی وه گرنگە بزانی هەندێ جۆری وەرزش ئەگەر بە هەڵە بکرێ (ئەنجامی خراپ و پێچەوانە)ی دەبێت.

بۆ نمونە (پایسکل لێخوڕین، مەلەکردن وە ڕۆیشتن بە پێ) لەو جۆرە وەرزشانەن کە دورن لە مەترسی و زیان گەیاندن بە پشت و زۆر (سوودبەخش)ن بۆ ئازاری پشت.

بەپێچەوانەوە هەندێ جار (ياری تۆپی پێ، تێنس ، جمناستیک ، زۆرانبازی، قورسایی هەڵگرتن) لەوجۆرە وەرزشانەن کە ئەگەر بەشێوازی تەندرووست نەکرێ لەوانەیە ببێتە هۆی (زیان گەیاندن)بەشت وزیادبوونی (پشت ئێشە)...

🔴2. دوورکەوتنەوە لە (قەڵەوی):                
هەتا(كێشی لەش)ت زیاتر بێت ئەوا بار(زەحمەتی وقورسای)ی بۆسەر بڕبڕەی پشتت زیاتر دەبێ، کە هەڵگرتنی ئەو (کێش)ە زیادەی لەش بەتایبەت لە بەشی ناوقەد ( کەرش - وورگ) زۆرە ئەوا بار و ئەرکی (بڕبڕەی پشت) زۆر قورستر دەبێت ودەبێتە هۆی ئازاری پشت..

هەبونی (کێش)ێکی (تەندروست) نەک یارمەتیدەرە لە دووربون لە پشت ئێشە بەڵکو دەبێتە هۆی (کەمبونەوەی مەترسی جەڵتە، نەخۆشی شەکرە وە بەرزبونەوەی پەستانی خوێن).

🔴3. دوور کەوتنەوە لە (جگەرە کێشان) :

زانايان لەو باوەڕەدان کە (نیکۆتین)یارمەتیدەرە بۆ دروستبونی (ئازاری پشت) بە دوو ڕێگا:

🔸يەکەم : بەهۆی ئەوەی نیکۆتین تەگەرە دەخاتە بەر لێشاوی ڕێڕەوی خوێن(تەسکبوون وگیرانی بۆڕییەکانی خوێن) بۆ (بڕبڕەکانی پشت) کەئەمەش دەبێتە هۆی لەکارخستنی لە فەرمانیان وە پشت ئێشان.

🔸دووەم : کەسی جگەرەکێش بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر لە مەترستیدان بۆ توشبوون بە ( کلۆر بوون و شاشی ئێسک Osteoporosis ) کە ئەمەش هۆکارێکی (باو)ی پشت ئێشەیە لە بەتەمەنەکان. 

🔴4. كەمکردنەوەی کێش(قورسای)ی ئەو کەرستانەی هەڵی دەگریت:

بەکارهێنانی جانتا بۆتە پێداویستیەک کە مرۆڤ لە هەموو شوێنێک پێیەتی وەکو لە (قوتابخانە ، شوێنی کار، یاریگا ، وە بازارکردن ...هتد)ٚبۆیە
هەڵگرتنی (جانتای قورس) دەبێتە هۆی (ئازاری پشت) ،بەڵام دەتوانی لە کاتی هەڵگرتنی (جانتای پشت) هەردوو (قایش) لە(شان) بکەی لەجیاتی لەشانکردنی یەک لایی جانتاکەت بەمەش بارەکە بە یەکسانی دەبێ.
 
هەوڵبدە تەنها پێداویستی یە زۆر گرنگەکانت لەناو جانتاکەت هەبێ بۆئەوەی بارەکە قورس نەبێ وە لەکاتی هەبونی باری قورس ئەو جۆرە جانتایانە بەکار بهێنە کە تایەیی هەیە. 

🔴5. جێبەجێ کردنی چەند (خوو)ێکی تەندرووست بۆ (پاراستنی پشت)لە ژیانی ڕۆژانەت وەکو :

🔹 مەهێڵە بۆماوەیەکی درێژ لە (هەمان شوێن) و (یەک شێوازی ڕاوەستان) یاخود (دانیشتن) بمێنیەوە ،هەوڵبدە بەردەوام (شوێن)ەکەت و (شێوازی وەستان ودانیشتن)ەکەت بگۆڕی یاخود بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت پێوویستە (بجولێ)ی..

🔹بۆ خانمان ، هەوڵبدە کەمترین کات بە (گەسکی کارەبایی) بەڕێبکەی مەهێڵە زیاتر لە (۱٠ خولەک)تێپەڕێ بۆئەوەی دوورکەویتەوە لە(چەمانەوەی پشت).

🔹 لەکاتی دانیشتن لەسەر کورسی هەوڵبدە (پێ)یەکانت بگاتە سەرزەوی ودوورکەوە لەیەکتربڕینی پێ یەکانت(قاچ لەسەر قاچ)..
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ گشت لایەک
-------------------
د.ئازاد حسن خدر
پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن