یانەی سیروانی نوێ دەبێتە پاڵەوانی خولی نایابی كوردستان

وەرزش

10/04/2022     ژمارەی بینراو 458

راچڵەكین –

یانەی سیروانی نوێ بە یەكسانبوونی بەرامبەر یانەی شێروانە، توانی بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا، ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی كوردستان.

ئەمڕۆ 10-4-2022، لە گەڕی 28ی خولی نایابی كوردستان، یانەی سیروانی نوێ لە یارییەكدا بەرامبەر یانەی شێروانە، توانی خاڵێكی یارییەكە بەدەستبهێنێت و بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات، بەمەش یانەكەی شاری سلێمانی توانی نازناوی خولی ئەمساڵی نایابی كوردستان مسۆگەر بكات، بەتایبەتی ركابەرە بەهێزەكەی (یانەی هندرێن) كە ئەمڕۆ بەئەنجامی (2-1) بەیانەی شەقڵاوە دۆڕا و جیاوازی خاڵەكانی نێوانیان زیاتر بوو.

بەدەستهێنانی نازناوی ئەمساڵی خولی نایابی كوردستان لەلایەن یانەی سیروانی نوێ، لەكاتێكدا هێشتا خولەكە بەفەرمی كۆتایی نەهاتووەو دوو گەڕی یارییەكان ماون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن