چێڵسی بۆ یاری كۆتایی جامی فیدراسیۆنی ئینگڵتەرا FA Cup سەركەوت

وەرزش

17/04/2022     ژمارەی بینراو 492

راچڵەكین-

یانەی چێڵسی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی كریستاڵ پاڵاس-ی بردەوە و سەركەوت بۆ یاریی كۆتایی جامی فیدراسیۆنی ئینگلتەرا (FA Cup).

لە میانی یارییەكانی قۆناغی نیوەی كۆتایی FA Cup، یانەی چێڵسی-ی خاوەن ھەشت نازناو رووبەڕووی یانەی كریستاڵ پاڵاس كە ھیچ نازناوێكی نییە بوەوە.

یارییەكە كە لە یاریگای وێمبڵی لە لەندەنی پایتەخت بەڕێوەچوو، یانەی چێڵسی بە دوو گۆڵی لۆفتوسچێك لە خولەكی ٦٥ و مۆنت لە خولەكی ٧٦ توانی یاریەكە بباتەوە و بلیتی گەیشتن بە یاری كۆتایی مسۆگەر بكات.

چێلسی لە یاریی كۆتایی كە ١٤ی مانگی ئایار بەڕێوەدەچێت لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول كێبڕكێی بەدەستھێنانی جامەكە دەكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن