پێر لایت چییە؟ بۆچی زیاد دەکرێت بۆ خاک و پیتمۆس

کشتوکاڵ

19/03/2020     ژمارەی بینراو 1006

پێر لایت

ڕاچڵه‌كین-
 پێرلایت Perlite بریتییە لە دەنکۆڵەی بچووکی سپی مەیلەو خۆڵە مێشی لە شووشەی بورکانی دروستکراوە ، کە تیرەی دەنکۆڵەکانی لە نێوان ١،٥ – ٣ ملم دایە ، توانایەکی باشی هەیە بۆ پارێزگاری کردن لە ئاو بە توانای ٣ -٤ ئەوەندەی کێشی وشکی خۆی و لە پێرلایت دا توخمە خۆراکییەکان بوونی نییە و پلەی ترشێتیشی مامناوەندە .

- سوودی پێرلایت:
بەکاردێت بۆ زیادکردنی بۆشای و هەواگۆڕکێ لە ناو ناوەندێکی کشتوکاڵی ( خاک ) کە بۆی زیاد دەکرێت کە لەگەڵ پیتمۆس دا تێکەڵ دەکرێت و ئینجا بەکاردەهێندرێت، هەروەها دەتواندرێت وەک ناوەندێک بۆ چاندنی قەڵەمی ڕووەکەکان بە تەنیا بەکاربهێندرێت .

شیکاری نموونەیی بۆ پێرلایت:-

پێرلایت لە ئەنجامی شیکاری دا لەم ماددە کیمیاییانەی خوارەوە پێکهاتووە:

٧٠% - ٧٥% دووەم ئۆکسیدی سلیکۆن SiO2
١٢% - ١٥% ئۆکسیدی ئەلەمنیۆم Al2O3
٣% - ٤% ئۆکسیدی سۆدیۆم Na2O
٣% - ٥% ئۆکسیدی پۆتاسیۆم K2O
٢% - ٠.٥ % ئۆکسیدی ئاسن Fe2O3
٠.٢% - ٠.٧% ئۆکسیدی مەگنسیۆم MgO
٠.٥% ١.٥% ئۆکسیدی کالسیۆم CaO
٣% - ٥% ئاو و ماددەی کیمایی

ئا: ده‌وه‌ن سه‌ردار- ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن