كچانی بارسا سەركەوتنێكی مێژووییان تۆماركرد

وەرزش

22/04/2022     ژمارەی بینراو 453

راچڵەكین –

لە گەڕی چوونی یارییەكانی پێش كۆتایی خولی پاڵەوانی ئەوروپا بۆ تیپەكانی كچان، یانەی بارسێلۆنا سەركەوتنێكی مێژوویی بەسەر یانەی كچانی فۆلفسبۆرگی ئەڵمانی بەدەستهێناو بە 5 گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ یارییەكەی لێ بردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، لە یاریگای كامپ نو، تیپی كچانی یانەی بارسێلۆناى ئیسپانی لە یاری پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، كەوتنە بەرامەبر یانەی فۆلفسبۆرگی ئەڵمانیان لە یاریەكی بەهێزدا كە زیاتر لە 91 هەزار هاندەر ئامادەبوون و تەواوی یاریگاكەیان پڕكردبوو، كچانی بارسێلۆنا توانییان بەئەنجامی 5 گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆیان یەكلایی بكەنەوەو بەمەش هەنگاوێكی گەورەیان نا بەرەو گەیشتن بە یاری كۆتایی پاڵەوانییەتەكە.

بڕیاریشە یاری گەڕانەوەی نێوان هەردوو تیپ، لە یاریگای فۆلفسبۆرگ لە ئەڵمانیا ئەنجام بدرێت.

تیپی كچانی بارسێلۆنا، لە یارییەكەی ئەمشەودا تەنها بردنەوەیان لەناو یاریگاكە بەدەستنەهێنا، بەڵكو توانیان ژمارەی پێوانەیی لەڕووی ئامادەبوونی هاندەرانیش تۆماربكەن، كە ژمارەی هاندەرانی ئامادەبوو گەیشتە 91 هەزارو 648 كەس، ئەمەش یەكەم جارە یاریگای كامپ نو ئەو ژمارە زۆرەی هاندەران لەخۆبگرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن