دەرباز یونس: ژنەكەم خیانەتی لەهاوسەری پێشووی كردووەو لەگەڵ پیاوی دەوڵەمەند سەفەری كردووە

هەمەڕەنگ

29/04/2022     ژمارەی بینراو 9378

راچڵەكین –

دەرباز یونس-ی میدیاكار، لە نامەیەكدا هۆكاری جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی ئاشكرا دەكات و دەڵێت: من بۆ ژیانێكی نوێ و سەقامگیر چوومە ژیانی ھاوژینییەوە، بەڵام ئیڤانا خیانەتی لە هاوسەری پێشووی كردووەو ئەگەر ١٠٠ جاری دیكەش زەواج بكەم و ھاوژینەكەم خیانەتكار بێت، جیا دەبمەوە.

دەقی نامەكە:

زۆر ھەوڵمدا لەسەر بابەتی جیابوونەوەم لە ئیڤانی ناسراو بە ئیڤانا ھیچ قسەیەك نەكەم، بەڵام نەیانھێشت، سەبر و تەحەمولی مرۆڤیش سنووردارە، كە جیابووینەوە تەنیا یەك داوام لێكرد، كە ھیچ لەبارەی جیابوونەوەمان نەڵێت، یان ھۆكاری جیابوونەوەمان بە نەگونجان وەسف بكات، بەڵام كە نەیكرد و رێز لە كەرامەتی بنەماڵەكەی خۆی ناگرێت، من بۆ بێدەنگ بم و راستییەكان نەڵێم؟ تاكەی ناو و ناوبانگ و كەسایەتی خۆم بخەمە ژێر پرسیارەوە؟

من ھاوسەری یەكەمم خیانەتی لێكردم، بۆیە جیابوومەوەو بابەتی خیانەتەكەشم تا ئێستا لە دادگایەو كەیسەكە كراوەیە، بۆیە ئەگەر تا دەمرم ئەگەر ١٠٠٠ جاری دیكەش بچمە ژیانی ھاوژینییەوەو دڵنیابم كە ھاوژینەكەم خیانەتی لە من یاخوود لە مێردی پێش من كردووە و لەگەڵ خەڵكی دیكە پەیوەندی ھەبووە، ئەوا بێ دوو دڵی جیادەبمەوە.

من بۆ ژیانێكی نوێ و سەقامگیر چوومە ژیانی ھاوژینییەوە، بەو ھیوایەی ژیانی نوێمان دڵخۆشمان بكات، ئەم ئافرەتە وای لە من گەیاندبوو كە ھاوژینی یەكەمی زۆر لەگەڵی خراپبووە بۆیە جیابووەتەوە، منیش باوەڕم پێیكرد، ھەموو شتێك باش بوو دوای تەنیا یەك مانگ لە دەستپێكردنی ژیانمان، بەڵام دواتر شتانێكم بۆ دەركەوت كە ھیچ پیاوێك لە رۆژھەڵات و رۆژئاوای دونیا پێی قبوڵ ناكرێت!

ئەوەم زانی كە چەندین جار خیانەتی لە ھاوژینی پێشووی كردووە، لەگەڵ پیاوی دەوڵەمەند پەیوەندی ھەبووە و چەندین جاریش لەگەڵ ئەو كەسانە گەشتی كردووە، لە كاتێكدا مێردی ھەبووە، بۆیە نەمتوانی لەگەڵی بمێنمەوە، بۆ ھەموو ئەو قسانەش كە دەیڵێم بەڵگەم ھەیە كە دەنگی خۆیەتی و دانی پێدادەنێت!

بۆیە نەمتوانی لەگەڵی بمێنمەوەو جیابوومەوە! باكیشم نییە بەوەی دەبمە قوربانی كۆمەڵگایەك كە دەڵێن دووجار جیابووەتەوە، بێ باك لەوەی بپرسن كە من بۆ جیابوومەتەوە، دڵنیاش بن ئەگەر ١٠٠ جاری دیكە زەواج بكەم و ھاوژینەكەم خیانەتكار بێت جیا دەبمەوە.

سوپاس

دەرباز یونس

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن