رۆدریگۆ.. ئەگوێرۆو تیڤێز تووشی شۆك دەكات

وەرزش

05/05/2022     ژمارەی بینراو 489

راچڵەكین-

هێشتا بۆ  زۆرێك لە هاندەرانی یانەی مانچستەر سیتی یاریەكەی شەوی رابردوو لەگەڵ ریال مەدرید، وەك دێوەزمەیەك وایەو هەست دەكەن خەونێكی ناخۆش و بێزارەكەر دەبینن.

تۆمارێكی ڤیدیۆیی كاردانەوەی هەریەك لە كارلۆس تیڤێزو ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی نیشان دەكات كە هەردووكیان یاریزانی پێشووی یانە ئینگلیزییەكە بوون كاتێك هەردووكیان بەشێوەی لایف سەیری یاریەكە دەكەن.

وەك لە تۆمارەكە دەردەكەوێت، ئەگوێرۆ لەگەڵ تۆماركردنی گۆڵی یەكسان بوون لەلایەن (رۆدریگۆ)وە جۆرێك لە ترس دایدەگرێت كە ریال مەدرید بگەڕێتەوە نێو كێبڕكێكەو لەوە زیاتریش بیباتەوە، بەڵام دیارە هەستەكانی ئەگوێرۆ لەجێی خۆیاندا بوون كاتێك تەنها دوای خولەكێك لە گۆڵی یەكسان بوون، رۆدریگۆ بەلێدانێكی سەر گۆڵی دووەمی بۆ یانەی شاهانەو پیشكەوتنی لەیاریەكەدا تۆماركرد.

ئەو گۆڵەش وایكرد، ئەگوێرۆ شوێن بەخۆی نەگرێت و لەسەر ئەو كورسییەی لێی دانیشتووە هەستێت و هاوارێكی شێتانە بكات.

خۆتان بینەری ڤیدیۆكە بن...

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن