راچڵەکین-
- چەند نەخۆشییەکن، بەهۆى هەندێک ڤایرۆسێکەوە روودەدەن.
- بە شێوەیەکى سەرەکى لە ئاژەڵەوە و هەندێک جاریش لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێنەوە.
- دیارترین ئاژەڵەکان: مەیموون، گەنە، مێش و مەگەز، قرتێنەرەکان، شەمشەمەکوێرە و مەڕوماڵات (بەدەگمەنى).
- نیشانەکان: (وەک لە ناوەکەوە دیارە) تا و خوێنبەر بوون، هەر چەندە ئەمەى دووەم درەنگتر ڕوودەدات، هەبوونیشی توندیی نەخۆشییەکە دەگەیەنێت. نیشانەکانى تر: لەش داهێزران، ژانەسەر، سەرسووڕان، ئازاری لاشە، قوڕگ ئێشە، سکچوون، ڕشانەوە.
- هەر کەسێک سەردانى ناوچەى بڵاوبوونەوەى نەخۆشییەکەى کردبێت یان سەروکارى لەگەڵ تووشبوواندا یان بەرکەوتنى لەگەڵ ئاژەڵى نەخۆشدا هەبووبێت، ئەو نیشانانەشى هەبێت، ئەگەر هەیە تووشبووبێت، بۆیە دەبێت خێرا سەر لە نەخۆشخانە بدات.
- لە کاتى بەرکەوتنەوە تا دەرکەوتنى نیشانەکان 2-3 هەفتە دەبات.
- بە پشکنینى خوێن و میز دەستنیشان دەکرێن.
- کە خوێن نەوەستێت و پشکنینەکانى هەناسە، جگەر، گورچیلە تێکبچێت، نەخۆشییەکە توندە و ئەگەرى مردن زیاد دەبێت.
- کوتان هەیە دژى هەندێکیان، بەڵام وەک پێویست کاریگەر نین، بۆیە باشترین شت خۆپاراستنە.
- گرینگترین ڕێگە خۆپارێزییەکان:
1. نەچوون بۆ شوێنى بڵاوبوونەوەى نەخۆشییەکە
2. نزیک نەبوونەوە لە تووشبووان
3. دەست شوشتن بە ئاوى گەرم لەگەڵ سابوون و باشتریش تایت
4. بەکارهێنانى دەستکێش و دەمامک لە کاتى خەریک بوون بە ئاژەڵان
5. باش کوڵاندنى گۆشت
6. خۆپاراستن لە پێوەدانى مێش و مەگەز
د. زانا ئەحمەد ساڵەیی
پزیشکى پسپۆڕى هەناو