کچێک بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام سووتێندرا

جیهان

13/05/2022     ژمارەی بینراو 437

راچڵەکین-

لە نایجیریا كچه‌ خوێندكارێك بەهۆی نووسینێکەوە دەربارەی پێغەمبەری ئیسلام، لە لایەن چەند خوێندکارێکی موسڵمانەوە به‌ردبارانكرا و دواتر سوتێندرا، دوو کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لەو رووداوە دەستگیرکراون

دیبۆرا ساموائێل، خوێندکاری پەیمانگەی "شیخو شاجاری گاری" لە شاری سوکوتوی باکووری رۆژئاوای نایجیریا، لە لایەن چەند خوێندکارێکی موسڵمانەوە بەردبارانکرا و دواتر سوتێندرا.

پۆلیسی نایجیریا بڵاویکردووەتەوە، لە شاری سۆکۆتۆ کچێکی مەسیحی پۆستێکی لەسەر پێغەمبەر محەمەد (د.خ) بڵاوکردووەتەوە کە هاوڕێکانی ئەو پۆستەیان بە سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری موسڵمانان ناوبرد و بەردبانیانکرد، دواتر تەرمەکەشیان سووتاند.

پۆلیس ئاماژە بەوەدەکات هەرچەندە هێزە ئەمنییەکان هەوڵیانداوە ئەو کچە بپاریزن، بەڵام سودی نەبووە و نەتوانراوە رێگری لەو گەنجانە بکرێت.

پۆلیس دەشڵێت:" دوو کەسیان بە تۆمەتی تێوەگلان لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرکردووە ".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن