كەشناسی: ئەگەری درووسبوونی تۆزو خۆڵ هەیە

کوردستان

14/05/2022     ژمارەی بینراو 164

راچڵەكین-

بەشی كەشناسی لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێم بڵاوكردووەتەوە.

كەشی پێشبینیكراوی ئەمڕۆ شەممە پارێزگای سلێمانی ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها سبەینێ یەكشەممە. ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە دوایی نیوەرۆ وە ئەگەری درووسبوونی تۆز و خۆلێكی سووك هەیە.

كەشی پێشبینیكراو ئەمڕۆ شەممە لە پارێزگای هەڵەبجە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها سبەینێ یەكشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە دوایی نیوەرۆ وە ئەگەری درووسبوونی تۆز و خۆڵێكی سووك هەیە.

كەشی پێشبینیكراوی ئەمڕۆ شەممە پارێزگای هەولێر ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها سبەینێ یەكشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە دوایی نیوەرۆ وە ئەگەری درووسبوونی تۆز و خۆڵێكی سووك هەیە وە لە هەندێ ناوچە شاخاویە سنوورییەكان ئەگەری تاوە باران هەیە.

كەشی پێشبینیكراوی ئەمڕۆ شەممە پارێزگای دهۆك ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبوونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە شاخاویەكاندا، سبەینێ یەكشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكانی دەرەوەی پارێزگا لە هەندێ كات و ناوچە هەوری تەواو و نمە باران دەبێت، لە دوایی نیوەرۆ ئەگەری درووسبوونی تۆز و خۆڵێكی سووك هەیە.

كەشی پێشبینیكراو ئەمڕۆ شەممە لە پارێزگای كەركووك ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێ یەكشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە دوایی نیوەرۆ وە ئەگەری درووسبوونی تۆز و خۆ:ێكی سووك هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن