راچڵەکین-
سڕبوونی دەست و پەنجە نەخۆشیەکی باوە و بە زۆری لە ئافرەتانی تەمەن مامناوەند ڕوودەدات.
هۆکارەکانی:
-کێشە لە بڕبڕەکانی مل دا.
-نەخۆشی شەکرە.
-کەمی هەندێک ڤیتامین و ماددە لە لەشدا وەک ڤیتامین ب١٢.
-بوونی پەستان لەسەر هەستە دەماری دەست لە شوێنێک لە ڕێڕەوی دەمارەکەدا .
هەر یەکێک لەمانە دەرکەوتە و نیشانەی جیاوازی هەیە.
لەهەموو هۆکارەکان باوتر ، بوونی پەستانە لەسەر دەماری دەست لەئاستی مەچەک ، کە دەبێتە هۆی سڕبوونی سێ پەنجە (شهادة ، ناوەراست ، لایەکی پەنجەی حلقة) ، بەتایبەت لە کاتی شەودا ،هەندێ جار ئازاری قۆڵ و باسک وملی لەگەڵدایە .
ئەو هۆکارانەی لەوانەیە ببێتە هۆی ئەو پەستانە:
-بەرکەوتنی زەبر وەکو ئەوانەی کە ئیشی دەست دەکەن وەكو (دڕێل وکۆمپرێسەر و چەکووش ) بەکار دێنن ، یان نان کردنی زۆر .
-نەخۆشیەکانی غوددەی دەرەقی و ڕۆماتیزم و شەکرە .
-بوونی گرێ لەنزیک دەمارەکان .
-هەندێ جاریش هۆکارەکەی نادیارە .
چارەسەریەکانی سڕبوونی دەست و پەنجە:
-بەکارهێنانی دەرمان و قایش و وەرزش
-دەرزی لێدان لە نزیک دەمارەکە .
-نەشتەرگەری، کەلەهەموو چارەسەرییەکانی دیکە سەرکەوتوو ترە .