رووسیا: بەهۆی قەرزاریەوە كارەبای فینلاند-مان بڕی

جیهان

14/05/2022     ژمارەی بینراو 358

راچڵەكین-

گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنان و دابەشكردنی كارەبای رووسیا ئینتەر راو، ئاماژەی بەوە كرد كە ئیدی كارەبا بۆ فینلاند دەستەبەر ناكات.

لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن راو نۆردیك ئۆی هاوبەشی ئینتەر راو لە فینلاند بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە كۆمپانیاكە كارەبای لە رووسیاوە بۆ فینلاندی دابین كردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە كۆمپانیاكە لە ٦ی ئایارەوە تا ئێستا پارەی ئەو تەسلیماتانەی وەرنەگرتووە و، ئەوەش یەكەمجارە لە مێژووی ٢٠ ساڵەی كۆمپانیاكەدا روو بدات.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، فینلاند سەدا ١٠ی پێداویستی كارەبای لە رووسیا دابین دەكات.

شارەزایان لەو بڕوایەدان ئەو هەنگاوەی رووسیا بەرامبەر فینلاند هێندەی پەیوەندی بە كاردانەوەی مۆسكۆ هەیە بەرامبەر داواكەی هیلیسنكی بۆ بوون بەئەندام لە ناتۆ، هێندە پەیوەندی بە بابەتی قەرزاربوونەوە نییە.

لەنوێترین پێشهاتیشدا، میدیای رووسیا بڵاویكردووەتەوە، سەرۆكی فینلاند پەیوەندی بە ڤلادیمێر پوتین-ەوە كردووەو پێی راگەیاندووە، لەچەند رۆژی داهاتوودا وڵاتەكەی بڕیاڕ لەبارەی بوون بە ئەندامی ناتۆ دەدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن