فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عیراق: لە سێ رۆژدا ٣٠ تیرۆریستمان كوشتووە

عێراق

14/05/2022     ژمارەی بینراو 126

راچڵەكین-

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عیراق، رایگەیاند لەو ئۆپەراسیۆنانەی كە لە سێ رۆژی رابردوودا بۆسەر پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك و ئەنبار ئەنجامدراون، ٣٠ تیرۆریست كوژراون.

لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی فەرمی عیراقییە ئاشكرای كردووە لە سێ رۆژی رابردوودا، زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی وشكانی و ئاسمانیی بۆسەر پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك و ئەنبار ئەنجامدراون.

باسی لەوەش كردووە، لە ئۆپەراسیۆنەكاندا گورزی توند لە پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش وەشێندراوە و وتی: "لە ئۆپەراسیۆنەكاندا، ٣٠ تیرۆریست كوژراون".

لیوا تەحسین خەفاحی جەختی كردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە ھێزە ئەمنییەكانی عێراق بەردوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ھەروەھا خاپووركردنی حەشارگەكانی رێكخراوەكە لە دۆڵ و ناوچە شاخاوییەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن