وه‌زاره‌تی دارایی روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستی مووچه‌ ده‌دات

کوردستان

21/03/2020     ژمارەی بینراو 17163

راچڵەكین

ئەگەرچی ئەمڕۆ ٢١-٣-٢٠٢٠ دەنگۆی بڵاوبوونەوەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە لە هەندێك میدیا بڵاوكرایەوە، بەڵام سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رەتیدەكاتەوە هیچ لیستێكی نوێی مووچەیان بڵاوكردبێتەوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، لەبارەی دەنگۆی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە، تایبەت بە راچڵەكین-ی راگەیاند: وەزارەتی دارایی هیچ لیستێكی نوێی دابەشكردنی مووچەی بڵاونەكردووەتەوە.

سەرچاوەكە وتیشی: هەر لیستێكی نوێی مووچە ئامادەبێت، لەیەك كاتدا دەیدەین بە هەموو راگەیاندنەكان بەبێ جیاوازی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن